(8) په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
(9) له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور.
(10) بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون.
(11) کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟
(12) ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت، ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن، ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان).
(13) ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته.
(14) که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.
(15) ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).
(16) ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره.