(78) به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا.
(79) هه‌ر خوایه که ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کاربهێنن وهه‌ندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وه‌ربگرن.
(80) هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سواری ئه‌وانه‌وه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی نیازتان له دڵدایه بیگه‌بێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووه).
(81) ئه‌وزاته به‌ڵگه‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجزه‌یه‌کی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟!
(82) ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن.
(83) جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی.
(84) جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه (جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین)، بێ باوه‌ڕیش بووین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به‌هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و په‌شیمانین.
(85) جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و له ترساندا باوه‌ڕ ده‌هێنن، چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێبکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافر‌و بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ماوه‌یه.