(67) ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار.
(68) هه‌ر ئه‌وزاته، ژیان ده‌به‌خشێت وزینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران ده‌مرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که پێی بفه‌رموێت: ببه، ده‌ست به‌جێ ده‌بێت.
(69) ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ لاده‌درێن له حه‌ق و ڕاستی، ڕوو له کوێ ده‌که‌ن؟
(70) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نی یه به قورئان و به‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه، ئه‌وانه له ئایینده‌دا ده‌زانن چیان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه...
(71) کاتێک کۆت و زنجیره‌کان ده‌کرێنه گه‌ردنیان و ڕاده‌کێشرێن...
(72) بۆ ناو ئاوی زۆر گه‌رم، پاشان ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی...
(73) له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا بۆ خوای باڵاده‌ست؟!...
(74) له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترس‌دا، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆش کردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات...
(75) ئا ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌یف وشادی و سوڕ و سه‌مایه‌یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به ناحه‌ق ئه‌نجامتان ده‌دا و که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خڵکه‌وه و نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا...
(76) ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن ناشمرن تیایدا و به هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه...
(77) جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وسا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان دژیان به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و وه‌فاتت کرد؛ ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاری هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه (ئه‌وسا به‌توندی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین).