(17) ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای).
(18) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت.
(19) ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.
(20) هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه.
(21) ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدانه‌ڕۆیشتوون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؛ چیان به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرابوو، جا ئه‌وه بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات.
(22) ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراوه ڕاستیه‌کانیان پێڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه به‌هێزه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوه‌ڕان.
(23) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرادا...
(24) بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قاروون، به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه!!
(25) جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت.