(26) ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!
(27) موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات).
(28) (دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه).
(29) هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!
(30) ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات...
(31) وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات.
(32) ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت).
(33) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات.