(19) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن
(20) چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت
(21) (که‌واته) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره
(22) هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه
(23) ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون (واته‌که‌شخه‌نه‌که‌ن)، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن)....
(24) یاخود ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌که‌ن به‌خه‌ڵکیش که‌ره‌زیل بن و ماڵ و سامان نه‌به‌خشن (بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌هه‌ژاران و لێقه‌وماوان)، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات له‌فه‌رمانه‌کانی خوا‌و ده‌ست نوقاو بێت، ئه‌وه‌بێگومان با چاک بزانێت که‌خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوه‌له‌سه‌ر به‌خششه‌بێ سنووره‌کانی.