(4) هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه
(5) هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه، هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه
(6) شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه
(7) خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه
(8) جا ئه‌وه‌چیتانه و بۆچی باوه‌ڕ ناهێنن به‌خوا له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر بانگتان ده‌کات: که‌باوه‌ڕ بهێنن به‌په‌روه‌ردگارتان، خۆ ئه‌و بێگومان په‌یمانیشی لێ وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن
(9) خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان
(10) جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
(11) ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه