(25) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان ڕه‌وانه‌کردووه‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانه‌کانیشمان هێنایه خواره‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازوو پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون کردونه‌ته‌وه‌تا خه‌ڵکی به‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان دروست کردووه‌که‌مادده‌یه‌کی سه‌خت و ڕه‌قه‌و سوود به‌خشیشه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێ ل جیهانی واقعیشدا ده‌ربکه‌وێت که‌کێ پشتگیرو لایه‌نگری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌تی له‌کاتێکدا که‌ئه‌و زاته‌په‌نهانه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا به‌هێزو باڵاده‌سته
(26) بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لار‌و وێر بوون
(27) له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆز‌و میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لار‌و وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون
(28) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزگاربن و باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، تا دوو به‌رابه‌ر پاداشت و ڕه‌حمه‌تتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌روه‌ها نوور و ڕوناکیه‌تان پێ ببه‌خشێت له‌به‌ر ڕۆشناییه‌که‌ی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنه‌به‌ر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکه‌ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
(29) جا ئیتر خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، با بزانن که‌ناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ به‌خشنده‌یی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا، خۆیان به‌هه‌ڵبژارده‌ی خوا بزانن، چونکه‌به‌خشش و ڕه‌حمه‌ت، ته‌نها به‌ده‌ستی خوایه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌وانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خوایه خاوه‌نی به‌خشش و ڕێز‌و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌و بێ سنووره