الحديد   سورة  : Al-Hadid


سورة Sura   الحديد   Al-Hadid
يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (12) يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ لَّهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ (13) يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّىٰ جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ (14) فَالْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌ وَلَا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ مَأْوَاكُمُ النَّارُ ۖ هِيَ مَوْلَاكُمْ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (15) ۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ (16) اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (17) إِنَّ الْمُصَّدِّقِينَ وَالْمُصَّدِّقَاتِ وَأَقْرَضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا يُضَاعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌ كَرِيمٌ (18)
الصفحة Page 539
(12) ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور
(13) (ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه‌، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه‌، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه‌، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه‌، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه
(14) ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه‌، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه‌، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێگرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون
(15) ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانه‌و بارامته‌یه‌ک له‌ئێوه و له‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت، شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه‌، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپ و ناله‌باره‌
(16) ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه‌، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خواو ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه‌، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون
(17) به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه‌)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن
(18) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه‌
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022