(48) که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
(49) باشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
(50) ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...
(51) له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...
(52) به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟
(53) نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.
(54) نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه.
(55) جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).
(56) جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).
القيامة Al-Qiyaama
(1) سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.
(2) سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.
(3) ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!
(4) به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.
(5) نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!
(6) بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).
(7) کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.
(8) مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).
(9) (یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.
(10) ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.
(11) نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).
(12) تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).
(13) له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).
(14) به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).
(15) هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).
(16) په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.
(17) به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.
(18) جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
(19) پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.