الإسرا‌ء Al-Israa
(1) پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.
(2) ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.
(3) (ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.
(4) له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).
(5) جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).
(6) له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.
(7) ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).