الإسراء   سورة  : Al-Israa


سورة Sura   الإسراء   Al-Israa
مَّن كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلَاهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا (18) وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًا (19) كُلًّا نُّمِدُّ هَٰؤُلَاءِ وَهَٰؤُلَاءِ مِنْ عَطَاءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَاءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا (20) انظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ وَلَلْآخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَاتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا (21) لَّا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَّخْذُولًا (22) ۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا (23) وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا (24) رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا صَالِحِينَ فَإِنَّهُ كَانَ لِلْأَوَّابِينَ غَفُورًا (25) وَآتِ ذَا الْقُرْبَىٰ حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ ۖ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا (27)
الصفحة Page 284
(18) ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه‌، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).
(19) (به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیشدا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێزو سوپاسه و سوپاسکراون.
(20) ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردارو قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.
(21) ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێزو پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.
(22) (ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خواو هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت.
(23) په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که‌، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفتو گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
(24) باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.
(25) په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێکو پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆشبوو به‌خشنده‌یه‌.
(26) مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه‌) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه‌، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده‌.
(27) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپدا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که‌.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022