(50) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...
(51) یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.
(52) ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).
(53) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).
(54) په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن).
(55) په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.
(56) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.
(57) ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.
(58) هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.