(28) خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.
(29) نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
(30) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).
(31) نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.
(32) هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.
(33) که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
(34) نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.
(35) هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).
(36) (ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.
(37) هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).
(38) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان).