(39) ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.
(40) ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.
(41) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
(42) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.
(43) ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).
(44) هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
(45) کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن)
(46) (چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.
(47) ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!
(48) سه‌رنج بده چۆن تۆ ده‌که‌ن به نموونه (تاوێك ده‌ڵێن: جادووگه‌ر، ده‌مێك ده‌ڵێن: شاعیر.... هتد) سه‌رئه‌نجام خۆیان گومڕا کردووه‌و ناتوانن ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنه‌به‌ر.
(49) ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!