(87) )به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه.
(88) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.
(89) سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...
(90) (هه‌ندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت.
(91) یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات.
(92) یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه!!
(93) یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).
(94) هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی باوه‌ڕ بهێنن_ کاتێك هیدایه‌تیان بۆ هات_ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووه؟! (له‌باتی ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه بچن و ئه‌وه به‌ڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنه‌ریان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵکی له سه‌رده‌مه‌کانی عه‌قڵیان کول بووه له ئاستی ئه‌و ڕێزه تایبه‌تیه‌دا).
(95) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته هه‌بوونایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته سه‌ر، ئه‌وه ئێمه هه‌ر له ئاسمانه‌وه فریشته‌یه‌کمان داده‌به‌زانده سه‌ریان که پێغه‌مبه‌رو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده ده‌بێت له جۆری خۆیان بێت).
(96) بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.