(137) ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.
(138) (ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.
(139) ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
(140) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).
(141) قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.
(142) کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
(143) سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
(144) له 108 دا مانا کراوه.
(145) له 109 دا مانا کراوه.
(146) ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.
(147) له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!
(148) له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!!
(149) (هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵ‌و شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟!
(150) له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن.
(151) به فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن...
(152) ئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن.
(153) خوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه!!
(154) تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟!
(155) جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.
(156) نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت.
(157) به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه...
(158) ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.
(159) سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده.