(40) بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه!...
(41) کاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه؟!
(42) فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...
(43) (پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!
(44) ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه.
(45) ئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.
(46) ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا...
(47) وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.
(48) په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون.
(49) فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.
(50) جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
(51) ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).
(52) (دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...
(53) فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...
(54) (جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...
(55) به ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه...
(56) (خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)...
(57) ئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان...
(58) له نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا...
(59) نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان...
(60) ئه‌وسا (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن...