(20) مو‌سا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)...
(21) ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.
(22) جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).
(23) ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چی‌یه و کێ‌یه؟...
(24) مو‌سا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.
(25) (فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.
(26) (مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.
(27) فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته!!
(28) مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!
(29) فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...
(30) مو‌سا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)...
(31) فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!!...
(32) ئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)!!...
(33) ده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران!!...
(34) فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جاودووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه!!...
(35) ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چی‌یه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).
(36) دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موسا‌و براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین!!...
(37) بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن...
(38) سه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه...
(39) پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟!...