(61) کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین.
(62) مو‌سا وتی: نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)
(63) ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کرد‌و به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه)...
(64) پاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه...
(65) مو‌سا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...
(66) پاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد.
(67) ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
(68) ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.
(69) هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه.
(70) کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
(71) وتیان (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین.
(72) ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئاهو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟!...
(73) یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟...
(74) بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)...
(75) ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)...
(76) به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)...
(77) بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان...
(78) ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...
(79) ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...
(80) کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...
(81) هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه...
(82) هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...
(83) (ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه.