(112) نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه).
(113) حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه...
(114) من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...
(115) به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...
(116) (ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).
(117) (نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.
(118) که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.
(119) ئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.
(120) پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.
(121) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
(122) سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده.
(123) قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.
(124) کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.
(125) به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.
(126) له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
(127) سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده...
(128) ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...
(129) هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...
(130) کاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن!...
(131) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...
(132) له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون...
(133) ماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون...
(134) هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...
(135) به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...
(136) (سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟!...