(160) قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...
(161) کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.
(162) ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.
(163) ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
(164) ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه.
(165) ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...
(166) وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.
(167) تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.
(168) لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.
(169) ئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.
(170) جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد...
(171) جگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)
(172) له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد.
(173) به‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان.
(174) (174)، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
(175) (175)، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.
(176) خاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی.
(177) کاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟
(178) سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.
(179) سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده.
(180) سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده.
(181) له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).
(182) به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.
(183) نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.