(141) ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن.
(142) به‌ڕاستی دووڕووه‌کان (وا ده‌زانن) فێڵ له خوا ده‌که‌ن (له‌کاتێکدا) ئه‌و زاته فێڵه‌کانیان پووچ ده‌کاته‌وه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایه)، هه‌ر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به‌له‌ش گرانیی و ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن.
(143) ئه‌وانه گیریان خواردووه له‌و نێوانه‌دا، نه‌ئه‌وه‌یه پاڵ بده‌ن به‌ئیماندارانه‌وه، نه‌ئه‌وه‌شه پاڵ بده‌ن به‌کافرانه‌وه، هه‌ر که‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باریی خۆیه‌وه) گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز نا‌توانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه.
(144) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان.
(145) به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت.
(146) جگه له‌وانه‌یان ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه و کارونیه‌تیان چاک کردووه و ده‌ستیان به‌ئاینی خواوه گرتووه و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ته‌واویی دین و ئاینیان ساغ کردۆته‌وه بۆ خوا، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و (له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن)، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران.
(147) خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زانا‌و ئاگایه پێیان.