(122) ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟
(123) (پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات.
(124) ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر په‌رده‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێناکرێت.
(125) کێ هه‌یه ئاینی چاکتره په‌سه‌ندترو جوانتر بێت له‌و که‌سه‌ی ڕووی کردۆته خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وزاته کردووه‌و له‌کاتێکدا کارجوان و کار په‌سه‌نده‌و شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزداری کردووه.
(126) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خوایه ده‌وری هه‌موو شتێکی داوه (به‌وردیی و به‌ته‌واویی له هه‌موو شتێک ئاگاداره).
(127) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه لهمهوپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.