النساء   سورة  : An-Nisaa


سورة Sura   النساء   An-Nisaa
وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا ۚ أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا (20) وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا (21) وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا (22) حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللَّاتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَائِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا (23)
الصفحة Page 81
(20) خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی ترو ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه‌، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟!
(21) جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه‌، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا).
(22) نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گه‌وره و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه‌.
(23) (ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه‌) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه‌) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022