(66) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.
(67) جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین...
(68) به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
(69) ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خوا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!
(70) ئه‌و ڕێز‌و به‌هره گه‌وره‌یه هه‌ر له‌لایه‌ن خواوه‌یه (بۆ به‌خته‌وه‌رانه)، خوا خۆی به‌سه که زانایه به‌هه‌موو شتێک.
(71) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه‌ی خۆتانی پێده‌پارێزن بیگرنه ده‌ست و ئاماده باش بن، ئینجا ده‌سته ده‌سته یان هه‌مووتان یه‌ک پارچه (به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ) هه‌ڵمه‌ت به‌رن و هێرش ببه‌ن. (هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه داواتان لێ‌کرا).
(72) سوێند بێت (ده‌سته‌یه‌ک دووڕوو هه‌ن) له‌ناوتاندا به‌ڕاستی خۆیان ده‌خڵافێنن و سستی ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌کتان تووش بێت (هه‌ریه‌ک له‌وانه) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا چاکی بۆ کردم که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئاماده‌ی (ئه‌و جه‌نگه) نه‌بووم.
(73) سوێند بێت ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ده‌ستکه‌وتێکتان له‌خواوه ده‌ستکه‌وت به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت ـ هه‌ر وه‌ک له‌نێوان ئێوه و ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی نه‌بوو بێت ـ خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوومایه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی چاک و زۆر و زه‌به‌نده‌م به‌ده‌ست بهێنایه.
(74) ده‌با بجگێت له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیا ده‌فرۆشن به‌رۆژی دوایی، جا هه‌ر که‌س بجه‌نگێت له‌پێناوی خوادا ئه‌وه ئه‌گه‌ر بکوژرێت و شه‌هید ببێت، یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه له‌ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری پێده‌به‌خشین.