(80) ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه، ئه‌وه‌ش پشتی هه‌ڵکردووه (ئه‌وه خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت) خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه.
(81) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین، به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه، ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ له شه‌ودا ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته، جا ئه‌وه‌ی شه‌و هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کات، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.
(82) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه.
(83) (لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان.
(84) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له پێناوی خوادا، چونکه ئه‌و ئه‌رکه هه‌ر له‌سه‌رشانی خۆته، (واته: هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشت بیت)، هه‌روه‌ها هانی ئیماندارانیش بده (بۆ به‌شداری له شه‌ڕه‌کاندا) ئومێده خوای گه‌وره هێز له بێ باوه‌ڕان بسه‌نێته‌وه و به‌ریان بگرێت و زاڵتان بکات به‌سه‌ریاندا، چونکه خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره (به‌ڵکو به‌راورد ناکرێت) و به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت.
(85) ئه‌وه‌ی تکایه‌کی باش بکات، خه‌ڵک هان بدات بۆ چاکه‌خوازی، (له نێوان خه‌ڵکدا هه‌وڵی ته‌بایی بدات)، ئه‌وه به‌شێک له‌و پاداشتی چاکه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و له‌و خێره‌دا به‌شداره (که ڕۆڵی تیادا هه‌یه) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تکایه‌کی خراپ ده‌کات و ڕۆڵێکی خراپ ده‌بینێت و هه‌وڵی فیتنه به‌رپا کردن ده‌دات و هانده‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش به‌شێکی مسۆگه‌ری هه‌یه له سزا‌و لێپرسینه‌وه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگا‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
(86) هه‌رکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیه‌کتان له‌گه‌ڵدا کرا ئه‌وه به‌جوانتر له سڵاوه‌که‌ی ئه‌و یاخود (هیچ نه‌بێت) وه‌کو خۆی وه‌ڵام بده‌نه‌وه، بێگومان خوا له هه‌موو شتێک ده‌پرسێته‌وه.