(60) ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور.
(61) کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی.
(62) ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت، که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند به‌خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.
(63) ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.
(64) هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بکردایه، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه).
(65) نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.