(128) ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کار‌و کرده‌وه‌تان.
(129) هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر زۆریش سوور بن له‌سه‌ری، جا که‌وابوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێکیان بکه‌ن به ته‌واوی ئه‌وی تر واز لێبهێنن وه‌ک هه‌ڵپه‌سێرراو، نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(130) خۆ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد لێک جیاببنه‌وه (به‌گوێره‌ی شه‌رع و به‌رنامه‌ی خوا) ئه‌وه خوا هه‌ریه‌که‌یان شاد‌و بێ نیاز‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌کات، له به‌خشینی فراوانی خۆی (به‌هاوسه‌رێکی گونجاو) چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فراوانگیرو دانایه.
(131) هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئامۆژگاری و فه‌رمانمانداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان بۆ هاتبوو له پێش ئێوه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئێوه‌شمان کردووه له خوا بترسن و به ته‌قواو پارێزکاربن، خۆ ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕو یاخی بن (ئه‌وه خۆتان زیان ده‌که‌ن)، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێ نیازه‌و شایسته‌ی سوپاسه.
(132) هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه و هه‌ر ئه‌و خوایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانه‌کان هه‌ر خوا خۆی فراوانییان ده‌زانێت و نهێنیه‌کانی زه‌ویش که‌مێکی زانراوه).
(133) خه‌ڵکینه، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر ده‌هێنێته مه‌یدانه‌وه و خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وکاره‌دا هه‌یه.
(134) ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نها پاداشتی دنیای ده‌وێت (ئه‌وه بابزانێت) که لای خوا پاداشتی دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تیش هه‌یه، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه.