(98) جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
(99) خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
(100) هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.
(101) پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).
(102) (ئه‌و بێباوهڕانه) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.
(103) له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.
(104) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.
(105) هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.
(106) هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.