(15) کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه ببن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له‌مه بهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به‌شێوه‌یه‌کی تر)، تۆیش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌خۆمه‌وه ئه‌وه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکه‌وم جگه ئه‌وه نه‌بێت که به‌وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزایه‌کی سه‌ختی ڕۆژێکی زۆر گه‌وره‌ببم.
(16) پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه، خوایش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی، چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتاندا به‌سه‌ر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بزانم) که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخهنهکار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێت، به‌مه‌رجێک ناو بانگی ده‌رکرد بێت به‌ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، که‌چی له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌ر که‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت به‌نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که‌بۆی ڕه‌وانه‌کراوه؟)
(17) جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.
(18) (بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
(19) خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا به‌ش به‌ش نه‌بوون به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک پارچه‌بوون، یه‌ک ئاین بوون، یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ بوون، جا که (زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له‌سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه) ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا، (حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن.
(20) (هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌وه له‌وه‌ڵامیاندا بڵێ: به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم.