(26) بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
(27) ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
(28) ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!
(29) ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.
(30) ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
(31) (ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێیه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!
(32) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!
(33) ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر تاوانبارن و سه‌ر که‌شی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه، که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن.