(43) هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه).
(44) به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.
(45) ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.
(46) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(47) بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
(48) (بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
(49) پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.
(50) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!
(51) دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!
(52) ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!
(53) (بێباوه‌ڕان به‌گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن): ئایا به‌رپا بوونی قیامه‌ت ڕاسته؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: به‌ڵێ، ڕاسته، سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سته‌وسان بکه‌ن.