(79) (ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زانا‌و شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه.
(80) جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی مو‌سا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه) مو‌سا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!
(81) ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) مو‌سا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.
(82) به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
(83) سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به مو‌سا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.
(84) موساش به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوا هێناوه، ئه‌وه ئیتر پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملکه‌چن.
(85) ئه‌وسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان).
(86) هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێباوه‌ڕان.
(87) ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ مو‌سا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.
(88) (جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.