(21) کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.
(22) (ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توند‌و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه.
(23) جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.
(24) بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) لهوخۆراکانهی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌وسا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).
(25) خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.