(71) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.
(72) جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.
(73) که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.
(74) پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.
(75) جا دوای ئه‌وان مو‌سا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
(76) جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه!!
(77) مو‌سا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!
(78) (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!