(34) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێک هه‌یه که بتوانێت شتێک دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه، یان ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما، ئایا ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هه‌ر خوا، الله، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی و هه‌موو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نه‌مان دووباره‌ی بکاته‌ه‌وه، که‌وابوو چۆن لائه‌درێن له‌حه‌ق به‌هۆی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌وه؟!
(35) هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن.؟
(36) زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(37) وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه.
(38) به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، بڵێ: ده‌ئێوه‌ش سووره‌تێک وه‌ک سووره‌ته‌کانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکه‌ن له‌هه‌ر که‌سێکی تر که ده‌توانن جگه له‌خوا (که‌یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.
(39) به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه.
(40) له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێک هه‌ن ئیمان و باوه‌ڕ به‌قورئان ئه‌هێنن و هه‌شیانه ئیمان و باوه‌ڕی پێناهێنێت، په‌روه‌ردگاری تۆیش هه‌میشه ئاگاداره به‌وانه‌ی که‌تۆوی خراپه ده‌چێنن.
(41) ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.
(42) (له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.