(103) سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.
(104) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.
(105) بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه.
(106) ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفر‌و بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه.
(107) ئه‌و خه‌شم و قینه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌وم و که‌سانی بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس نادات.
(108) ئه‌و جۆره که‌سانه، ئه‌وانه‌ن که خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌زگای بیستن و بینینیانداو ئه‌وانه غافڵ و بێ ئاگان (له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان).
(109) شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسواو زه‌ره‌رمه‌ندن.
(110) پاشان بێگومان (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگاری تۆ به‌نیسبه‌تی ئه‌وانه‌وه که کۆچیان کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران، له‌وه‌ودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دوای ئه‌و پێشهاتانه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیماندارانه).