(94) نه‌که‌ن په‌یمان و سوێنده‌کانتان بکه‌نه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، (ئه‌و بڕیار‌و په‌یمانانه هه‌ڵنه‌وه‌شێت) تا پێ هه‌ڵنه‌خلیسکێت دوای ئه‌وه‌ی قایم وه‌ستابوو، تاڵاوی ناخۆش نه‌چێژن کاتێك به‌هۆی ئه‌و کاره‌تانه‌وه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێبازی خوا، (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) ئه‌وکاته سزایه‌کی گه‌وره‌تان بۆ هه‌یه.
(95) (په‌یمانی خوا مه‌شکێنن) و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نرخێکی که‌م مه‌یگۆڕن، (ئه‌و نرخه هه‌رچه‌ند بێ هه‌ر که‌مه) چونکه بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
(96) ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
(97) ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
(98) ئینجا کاتێك قورئانت خوێند‌و ده‌ورت کرده‌وه، ئه‌وه په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.
(99) بێگومان شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
(100) به‌ڕاستی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که پشتیان پێ به‌ستووه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵگه‌رن بۆ په‌روه‌ردگار.
(101) کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.
(102) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبره‌ئیل، ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.