(88) ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
(89) ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
(90) به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).
(91) به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(92) (کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تری که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.
(93) خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت (به‌ڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵه‌تی داون و سه‌ربه‌ستی کردوون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێنموویی ده‌کات (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خوا دژایه‌تی ویستی ئاده‌میزاد ناکات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێت ڕێنموویی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ڕێبازی گومڕایی بگرێته به‌ر مۆڵه‌تی ده‌دات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.