(7) هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
(8) هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری توانا‌و زانایه).
(9) ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست و به‌رنامه‌ی دروست له‌سه‌ر خوایه (ده‌بێت وریا بن) هه‌ندێك ڕێبازی لار‌و چه‌وت و ناڕێکیش هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیویستایه هیدایه‌تی هه‌ر هه‌مووتانی ده‌دا به‌گشتی (سه‌رپشکی نه ده‌کردن، به‌ڵام ڕێزی لێناون).
(10) (په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن.
(11) هه‌ر به‌و بارانه خوای گه‌وره جۆره‌ها کشتوکاڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م بۆتان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌یتون و خورماو جۆره‌ها ترێ، له هه‌موو جۆره به‌روبوومێکیش، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه.
(12) هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار.
(13) هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
(14) هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تری په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن.