(15) هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.
(16) هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.
(17) (باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
(18) خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تری دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
(19) هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان).
(20) ئه‌و بت و که‌س و شتانه‌ی که هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن.
(21) ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
(22) ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.
(23) شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.
(24) خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!!
(25) ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).
(26) بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه).