(73) ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!!
(74) که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن.
(75) خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).
(76) هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!
(77) هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
(78) خوا ئێوه‌ی له سکی دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
(79) ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.