(65) هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.
(66) به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.
(67) له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).
(68) په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.
(69) له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد).
(70) (خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
(71) خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟!
(72) خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا بهشتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟