(55) (وازیان لێ بهێنه) با ناشوکرو سوپاس ناپه‌رێز بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نازو نیعمه‌تانه‌وه که پێمان به‌خشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئاینده‌دا ده‌زانن چیتان به‌سه‌ر دێت!!
(56) خوا نه‌ناسان، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی که ئێمه پێمان به‌خشیوون، داده‌نێن و بڕیار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌زان و نه‌فام و بێ ده‌سه‌ڵاتن (که بته‌کانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که هه‌ڵتان ده‌به‌ست.
(57) ئه‌و نه‌فامانه کچان ده‌ده‌نه پاڵ خوا (گوایه فریشته‌کان کچی خوان)، پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه هیچ پێویستیه‌کی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حه‌ز به‌چی ده‌که‌ن ئه‌وه بۆ خۆیان داده‌نێن!!
(58) خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...
(59) له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده به‌چاڵی بکات و بیخاته توێی خاکه‌وه، ئاگاداربن؟! ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن!! (وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌که‌ن).
(60) سیفه‌ت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناکه‌ن، خوای په‌روه‌ردگاریش خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه‌و ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشی باڵاده‌ست و دانایه.
(61) خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی له‌ناو ببات و بیانپێچێته‌وه به‌هۆی سته‌میانه‌وه (ئه‌وه‌نده گوناهو تاوان زۆره) زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا نایه‌ڵێت (یه‌عنی هه‌ر زه‌وی خاپوور ده‌کات به‌هه‌موو گیانله‌به‌رانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خوایه ئارامی و خۆگریی بێ سنووره) له‌به‌ر ئه‌وه تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و دوایان ده‌خات، جا کاتێك کاته دیاری کراوه‌که‌یان هات، نه‌تاوێك دوا ده‌که‌ون، نه‌تاوێك پێشیش ده‌که‌ون (به‌ڵکو له چرکه‌ی دیاری کراوی خۆیدا له‌ناو ده‌برێن).
(62) خوا نه‌ناسان ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیه‌و نایانه‌وێت بۆ خوای بڕیار ده‌ده‌ن، (گوایه فریشته‌کان کچن و کچی خوایشن) و له کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ ده‌کات که بێگومان به‌نیازن له‌و دنیاش به‌هه‌شت و خۆشی بۆ ئه‌وان بێت، شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه و به‌ڕاستی به‌په‌له فڕێ ده‌درێنه ناوی و فه‌رامۆش ده‌کرێن.
(63) سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه.
(64) ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.