(96) ڕاوکردن و خواردنی زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، له‌به‌ر سوودی ئێوه و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌فه‌ردان و ڕاوی زینده‌وه‌رانی ده‌شتی و کێوی لێتان حه‌رامه هه‌تا له ئیحرامدا بن، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).
(97) خوا، که‌عبه که (البیت الحرام)ه کردوویه‌تی به‌هۆی هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی خه‌ڵکی (له هه‌ردوو دنیادا)، هه‌روه‌ها مانگه حه‌رامه‌کانیش و دیاریی و قوربانیه دیاری کراوه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چاک بزانن و دڵنیا بن که خوا ئاگاداره به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و به‌هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.
(98) چاک بزانن به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی توند و تیژه (له یاخیه‌کان) هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).
(99) پێغه‌مبه‌ر هیچی له‌سه‌ر نی یه جگه له ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خوا، هه‌ر خوا خۆیشی ده‌زانێت به‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن، به‌وه‌ش ده‌یشارنه‌وه (له کردار‌و نیه‌تتان).
(100) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یه‌کسان نین، هه‌رچه‌نده زۆریه‌تی ئه‌و پیسه سه‌رنجی ڕاکێشا بیت، که‌واته ئه‌ی هۆشمه‌ندان له خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن.
(101) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆش‌بوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.
(102) بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).
(103) خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).