(3) له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار‌و لێدان مردار بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حا‌ڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غه‌یری خوا تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌زلام) وه، وه‌کو ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی زاره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و فاڵگرتنه‌وه، بورجه‌کان، قاوه گرتنه‌وه،... هتد) ئه‌و جۆره کردار‌و ڕه‌فتارانه‌تان سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی خوا)، جا ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه) کافران نا‌ئومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتانداو هه‌رگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێته‌وه) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن، ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه).
(4) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردار‌و ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات).
(5) له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه و خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن، به‌مه‌رجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نه‌بن به‌ئاشکراو دووره په‌رێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێت به‌شه‌رعی خوا‌و له‌م حه‌رامانه خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌تدا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌کاندان.