(90) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).
(91) به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).
(92) (ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه.
(93) هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات).
(94) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه بهشتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه.
(95) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).