(114) ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.
(115) (ئینجا) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی من ئه‌و سفره و خوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم، جا ئه‌وه‌تان (دوای دابه‌زاندنی سفره‌وخوانه‌که) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپه‌زێربێت، ئه‌وه به‌ڕاستی من سزایه‌کی ده‌ده‌م که سزای هیچ که‌سێکم له جیهاندا ئاوانه‌دا بێت.
(116) کاتێکیش خوا (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارم‌دا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی.
(117) (بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاو‌دێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.
(118) جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه).
(119) (ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.
(120) ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.