المائدة   سورة  : Al-Maaida


سورة Sura   المائدة   Al-Maaida
وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ فَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (14) يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ ۚ قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ (15) يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (16) لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ وَمَن فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (17)
الصفحة Page 110
(14) هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
(15) ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه‌، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه‌).
(16) (بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که‌: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه‌).
(17) سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه‌، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه‌؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه‌).
 


اتصل بنا | الملكية الفكرية DCMA | سياسة الخصوصية | Privacy Policy | قيوم المستخدم

آيــــات - القرآن الكريم


© 2022